Accessibility links

جێمی كارته‌ری سه‌رۆكی پـێشووی ئه‌مریكا ڕه‌خنه‌ له‌ تۆنی بلێر ده‌گرێت

  • Tom Rivers

سه‌رۆكی پـێشووی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جێمی كارته‌ر ڕه‌خنه‌ی له‌ تۆنی بلێری سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا گرت له‌سه‌ر پـشـتیوانیكردنی له‌ ئه‌مریكا له‌ شه‌ڕی عێراق .

له‌ وتووێـژێـكدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی به‌ریتانیا BBC ڕۆژی شه‌ممه‌ جێمی كارته‌ر به‌ڕێز بلێری وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی بێ هێز له‌قه‌ڵه‌م دا و گوتی ئه‌و به‌ كوێرانه‌ بێت یان به‌ دڵسۆزانه‌ دوای سه‌رۆك بوش كه‌وتووه‌.

كارته‌ر گوتی پـشـتیوانیكردنی توندی به‌ڕێز بلێر له‌ شه‌ڕ، به‌هانه‌یه‌ك بوو بۆ كۆشـكی سـپی بۆ كاره‌ساتی عێراق. گوتیشی بۆی هه‌بوو ڕووداوه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ ببوونایه‌ ئه‌گه‌ر به‌ڕێز بلێر پـێش داگیركردنی عێراق له‌ سـاڵی 2003 به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له‌ دژی شه‌ڕه‌كه‌ قسه‌ی بكردایه‌.

شـایانی باسه‌ به‌ڕێز بلێر داكۆكی له‌ بڕیاری خۆی بۆ پـشتیوانیكردنی له‌ شه‌ڕی عێراق ده‌كات كه‌ هه‌رچه‌نده‌ كاریگه‌ریـیه‌كی نه‌رێنی بۆ سه‌ر ناوبانگی له‌ به‌ریتانیا هه‌بووه‌.

سه‌باره‌ت به‌م وتووێـژه‌ی جێمی كارته‌ر له‌گه‌ڵ BBC په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ له‌نده‌ن تۆم ڕیڤه‌رس ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌ و هه‌ردوو هاوكارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی و شوان سه‌عید به‌ زمانی كوردی ئاماده‌یان كردووه‌، وه‌ ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG