كۆشـكی سپی پـێـشـنیازێـكی ئه‌ندامه دیموكراته‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مریكی ڕه‌تكرده‌وه
سه‌باره‌ت به دابینكردنی بوجه‌ی شه‌ڕی عێراق كه تیایدا ڕێـگه به سه‌رۆك بوش ده‌دات واده‌ی كشـانه‌وه‌ی له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق لابه‌رێت.
گه‌وره كارمه‌ندی كۆشـكی سپی جۆشووا بۆڵتن ده‌ڵێت هه‌بوونی یاسایه‌كی بوجه كه تیایدا واده‌ی كشـانه‌وه له عێراق هه‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بشتوانرێت لابـبرێت، په‌یامێـكی چه‌وت بۆ دوژمنانمان و هاوپه‌یمانه‌كانیشـمان ده‌نێرێت و له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه بۆ سه‌ربازه‌كانمان له به‌ره‌كانی جه‌نگ.
بۆڵتن ئه‌مانه‌ی ڕاگه‌یاند پاش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامه باڵاكانی كۆنگرێس له كاپـیتـه‌ڵ هـێـڵ بۆ وتووێژكردن سه‌باره‌ت به بوجه‌ی له‌شـكری وڵاته‌كه‌یان له عێراق.
هه‌روه‌ها بۆڵتن پـشـتیوانی خۆی ده‌ربڕی بۆ پـێـشـنیازی ئه‌ندامی باڵای كۆماری له كۆمیته‌ی كاروباری له‌شـكری ئه‌نجومه‌نی سـێنات، جۆن وارنه‌ر (سێناتۆری ڤێرجینیا)، كه تیایدا ڕاپـۆرتێـكی له سه‌رۆك بوش گه‌ره‌كه سه‌باره‌ت به پـێشه‌وه چوونی ڕه‌وشی عێراق، و به‌جێهێنانی ئامانجه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، وه یان به پـێـچه‌وانه‌وه بوجه‌ی له‌شـكری بـبڕێت. به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی سـێنات ئه‌و پـێشـنیازه‌ی وارنه‌ری په‌سه‌ند نه‌كرد.
شـایانی باسه پـێشـتر سه‌رۆك بوش به‌رنووسی یاسایه‌كی بوجه‌ی ڤیتۆكرد كه تیایدا واده‌یه‌كی دیاریكراوی بۆ كشـانه‌وه‌ی له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ده‌سـتنیشـان كردبوو.