Accessibility links

وتووێـژی نێوان وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران سه‌باره‌ت به‌ عێراق


وتووێـژی نێوان وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران سه‌باره‌ت به‌ عێراق

وتووێـژی نێوان وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران سه‌باره‌ت به‌ عێراق

ئێران و وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕه‌نگه‌ وتووێـژی دوو لایه‌نه‌ سه‌باره‌ت به‌ عێراق به‌ڕێوه‌به‌رن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خاتوون كۆنده‌لیزا ڕایس گوتی كه‌ ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌م كۆنفرانسه‌ی دوایی له‌ میسر بوو. وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی دراوسـێـكانی عێراق، كاربه‌ده‌سـتانی وڵاتانی پــێـنج ئه‌ندامی دائیمی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، نوێنه‌رانی گروپی هه‌شت وڵاتی پـیشه‌سـازی له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌شـداریـیان كرد. خانمی ڕایس گوتی " هه‌موومان به‌ڵێنیمان دا ئه‌وه‌ی وه‌ك یارمه‌تی بتوانین به‌ عێراق جێبه‌جێی بكه‌ین،‌ یه‌كێـك له‌ گرنگترین مه‌سه‌له‌كان یارمه‌تیكردن به‌ خه‌ڵـكی عێراق له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌كانی سنووریان له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌ڕكه‌رانی بیانی و هێنانی چه‌ك له‌ ڕێـگای سـنووریـیه‌وه‌."

جێـگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تۆم كه‌یسی ده‌ڵێت" وتووێـژ له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌و قسـانه‌ ده‌خاته‌ ژێر تاقیكردنه‌وه‌ كه‌ ده‌گوترێت ئێران درێژه‌ به‌ ڕێز لێنان له‌ عێراق ده‌دات":

" ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌ڵێن خوازیارن بـبنه‌ هێزێـكی كاریگه‌ر و باش كه‌ ده‌یانه‌وێت یارمه‌تی به‌ سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی و حكومه‌ته‌كه‌ی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئامانجه‌كانی بگات. به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و قسـانه‌ هیچ كات له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كان یه‌كی نه‌گرتۆته‌وه‌. كه‌وابوو بابزانین چۆن ده‌بێت. ئێمه‌ هه‌موومان هه‌لێـكمان بۆ وتووێژ له‌سه‌ر بابه‌تی جۆراوجۆر هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێران خۆی له‌ كاری عێراق هه‌ڵده‌قورتێنێ، ئینجا له‌ كه‌ره‌سـه‌ی دروستكردنی ته‌قینه‌وه‌ و چه‌كی تر ڕابگره‌ هه‌تا پـشـتیوانی ئه‌وان له‌ میلیشـیاكان و باقی خۆتێهه‌ڵقورتانه‌كانی تری وه‌ك له‌نێو كاروباری نێوخۆی عێراق."

جێـگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ تۆم كه‌یسی ده‌ڵێت" سه‌رئه‌نجام تاقیكردنه‌وه‌كه‌ بۆیه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ چاوپـێـكه‌وتن ببێت و وتووێـژ به‌ڕێوه‌بچێت تاقیكردنه‌وه‌كه‌ بۆیه‌ ده‌بێت داخوا ئێران هیچ ئاڵوگۆڕێـكی به‌سه‌ر ئاكار و كرده‌وه‌ی خۆیدا هێناوه‌ یان نا."

XS
SM
MD
LG