له‌شكری ئیسرائیلی هێرشی ئاسـمانی زیاتری كرده سه‌ر بنكه‌كانی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه، وه هاوكات هێرشه موشه‌كیـیه‌كانیش بۆ سه‌ر ئیسرائیل به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه ته‌ندروسـتیـیه‌كانی فه‌له‌سـتین ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی و له‌ئاكامی هێرشێـكی ئاسـمانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری غه‌ززه به‌لایه‌نی كه‌م 4 كه‌س كوژران و چه‌ند كه‌سێـكی تریش بریندار بوون.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن 3 له كوژراوه‌كان چه‌كداری حه‌ماس بوون.
هاوكات هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی چه‌كدارانی حه‌ماس باشوری ئیسرائیلیان موشه‌كباران كرد، وه ده‌رئه‌نجام چه‌ند كه‌سـێـك بریندار بوون به‌ڵام هیچ ڕووداوی كوشـتنی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
شـایانی باسه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و له‌ئاكامی هێرشه ئاسـمانیـیه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه به‌لایه‌نی كه‌م 6 فه‌له‌سـتینی كوژران، وه هه‌روه‌ها تانكه‌كانی ئیسرائیلیش ئاودیوی غه‌ززه بوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی و بۆ شه‌شهه‌م ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ك شه‌ڕ و پـێـكدادانی نێوان هه‌ردوو لایانی نه‌یاری فه‌له‌سـتینی فه‌تح و حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وام بوو.
شـایانی باسه له‌وه‌تای له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه شه‌ڕی لایه‌نه فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ده‌سـتیپـێـكردووه زیاتر له 45 كه‌س كوژراون، وه مه‌ترسی ئه‌وه‌شی لێـده‌كرێت كه بـبێته مایه‌ی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی حكومه‌ته یه‌كگرتووه لاوازه‌كه‌ی حه‌ماس و فه‌تح.