به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنیان له ململانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كه بڕیاره له 22 ی مانگی حه‌وتدا سـازبدرێت، حزبی ئۆپـۆزیسـیۆنی سه‌ره‌كی توركی و هه‌روه‌ها حزبی
باڵی چه‌پ هاوبه‌ندیـیه‌كی هه‌ڵـبژاردنیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پـێـكهێناوه.
له‌و باره‌یه‌وه حزبی كۆماری گه‌ل و حزبی دیموكراتی چه‌پ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕایانگه‌یاند كه هه‌ردوولایان پـێـكه‌وه هاوكاری ده‌كه‌ن تاوه‌كو به‌ره‌نگاری حزبی ده‌سه‌ڵاتداری داد و گه‌شه‌پـێدانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیر بـبنه‌وه.
ئه‌م هاوبه‌ندیـیه‌ی نێوان دوو حزبی سـیكیولاری توركی زه‌مینه ده‌ره‌خسێنێت كه حزبی دیموكراتی چه‌پـڕه‌و خۆی له‌و مه‌رجه به‌ربه‌سته لابدات كه ده‌ڵێت حزبه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسـیـيه‌كی په‌رله‌مانی ده‌بێت به‌لایه‌نی كه‌م 10% ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنن.
شـایانی باسه دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیا نه‌یتوانی عه‌بدوڵـڵا گولی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ك پاڵـێوراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵـبژێرێت، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنی پـێش وه‌ختی كرد.
له پـێشـهاته‌یه‌كی تردا داواكاری گشتی توركیا داوای له پارتی سه‌ره‌كی كوردی پارتی كۆمه‌ڵـگای دیموكرات DTP كردووه چوار ئه‌ندامی ده‌ربكات به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد هه‌یه. له نێو ئه‌و چواره‌دا كه‌سـانی ناوداریان تیادایه وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانی پـێشـوو له‌یلا زانا.
پارتی كۆمه‌ڵـگای دیموكرات DTP ده‌ڵێت ئه‌و وه‌ك پارتێـكی سه‌ربه‌خۆ خۆی كاندید ده‌كات.