Accessibility links

بڕیاره‌ 28 ی مانگی پـێنج ئێران و ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ عێراق كۆبـبنه‌وه‌


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موتـته‌كی ده‌ڵێت كاربه‌ده‌سـتانی ئێران و ئه‌مریكا له‌ 28 ی مانگی پـێـنج كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ تاوتوێـكردنی باری ئاسایش و ڕێـگاكانی سه‌قامگیركردنی عێراق.

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ موتـته‌كی له‌ ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكسـتان ئه‌م لـێدوانه‌ی دا، كه‌ له‌وێ به‌شـداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕێـكخراوی كۆنگره‌ی ئیسلامی ده‌كات.

موتـته‌كی گوتیشی جگه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی عێراق هیچ شتێـكی دیكه‌ له‌ به‌رنامه‌ی كاری وتووێژه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكادا نیـیه‌. هه‌روه‌ها گوتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ عێراق ئه‌نجام ده‌درێت و پـێشـبینی ده‌كرێت له‌سه‌ر ئاسـتی باڵیۆز ببه‌سترێت.

هه‌روه‌ها وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش ده‌ڵێت وتووێژه‌كان ته‌نها ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی عێراقه‌.

شـایانی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ هیچ جۆره‌ په‌یوه‌ندیـیه‌كی دیبلۆماسی نێوان ئه‌مریكا و ئێراندا نیـیه‌. به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش له‌وه‌تای سـاڵی 2005 ه‌وه‌ گوتویه‌تی ئاماده‌یه‌ كه‌ وتووێـژ به‌ ڕێـگای باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا و ته‌نیا له‌سه‌ر عێراق له‌گه‌ڵ تاراندا بكات.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ ئیسلام ئاباد، بنیامین ساند، ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌ و هه‌ردوو هاوكارمان سمكۆ عه‌زیز و شوان سه‌عید وه‌ریانگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی، وه‌ ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌.

XS
SM
MD
LG