Accessibility links

كۆڕێـك سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له‌ وڵاتانی عه‌ره‌ب له‌ واشـنتۆن سـازده‌كرێت



ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێـكـكه‌وتی 16 ی مانگی پـێنج كۆڕێـك سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له‌ وڵاتانی عه‌ره‌ب له‌ ناوه‌ندی كارنێـگی بۆ ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌یی Carnegie Endowment for International Peace بنكه‌ له‌ واشـنتۆن سـازكرا، وه‌ تیایدا چه‌ندین كه‌سـانی شـاره‌زا دیدوبۆچوونه‌كانیان خسـته‌ ڕوو له‌وانه‌ پـرۆفیسۆر نه‌یثن براون Nathan Brown ‌ مامۆسـتای زانسـته‌ سـیاسـیـیه‌كان له‌ زانكۆی جۆرج واشـنتۆن، وه‌ هه‌روه‌ها دكتۆر عه‌مر حه‌مزاوی Amr Hamzawy نووسه‌ر و لێـكۆڵه‌ری میسری.

سه‌رۆكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا هۆمه‌ر شـێـخموس له‌ كۆڕه‌كه‌ بووبوو، وه‌ هاوكارمان بروسـك تۆغان له‌و باره‌یه‌وه‌ وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵدا سـازكردووه‌، وه‌ ده‌توانن گوێـبیـستی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG