كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی بیانی ده‌ڵێت له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌ست به ده‌رهێنانی نه‌وت له چاڵه نه‌وتێـكی هه‌رێمی كوردسـتانی عێراقدا ده‌كات.
كۆمـپانیای نه‌وتی نه‌رویجی DNO ده‌بێت به یه‌كه‌م كۆمـپانیای بیانی كه نه‌وت له عێراقدا ده‌ربهێنێت له‌وه‌تای له سـاڵی 1972 پـیشه‌سـازی نه‌وت له‌و وڵاته خۆماڵی كراوه.
كۆمـپانیای DNO ده‌ڵێت ته‌نها دوای دوو سـاڵ له دۆزینه‌وه‌ی چاڵه نه‌وتیـیه‌كه‌ی ناوچه‌ی تاوكێ له زاخۆ ئه‌و ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی لێ ده‌كات.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌م پـرۆژه‌یه مشتومڕێـكی زۆری گرتۆته ئامێز له كاتێـكدا بۆ ماوه‌ی سـاڵـێـك ده‌چێت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراقی خه‌ریكی تاوتوێی یاسایه‌كی نه‌وتی نوێن، كه تیایدا له‌سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك كه په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه ناكۆكن، له‌وانه مافی كامیان بێت گرێبه‌سـته‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیـیه نه‌وتیـیه‌كاندا مۆر بكات.
عێراق به سێهه‌م گه‌وره‌ترین وڵات مه‌زه‌نده ده‌كرێت كه خاوه‌نی نه‌وتی خاوی ژێر زه‌وی بێت، به‌ڵام به‌هۆی كۆنی ئامێره‌كانی و كاره تێـكده‌ره‌كان و كێشه ئاسایشیـیه‌كان ئاستی به‌رهه‌مهێنان به به‌راورد به پـێش شه‌ڕ دابه‌زیوه.