پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له ناوچه‌یه‌كی شـیعه‌نشینی پارێزگای دیاله له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه، وه له‌ئاكامدا به‌لایه‌نی كه‌م 32 كه‌س
كوژراون و به ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون.
كاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن زۆربه‌ی برینداره‌كان كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانیان هه‌بووه، كه ئه‌وه ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی گازی ژه‌هراویش له هێرشه‌كه‌دا به‌كارهاتووه.
هێرشه‌كه ڕۆژی چوارشه‌ممه له نزیك بازاڕێـكی گوندی ئه‌بو صه‌یدا ڕوویداوه كه نزیـكه‌ی 40 كیلۆمه‌تر له شـاری باقوبه‌وه دووره.
باقوبه به بنكه‌یه‌كی یاخیبووه سوننه‌كان ناسراوه.
له باشوری عێراقیش و له شـاری ناصریـیه، به‌هۆی شه‌ڕێـكی نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق و میلشـیا شیعه‌كانی سه‌ر به مه‌لای توندڕه‌و، موقته‌دا ئه‌لسه‌در، به‌لایه‌نی كه‌م 9 كه‌س كوژراون.
كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایش ده‌ڵێن شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌كان به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه هه‌ڵـگیرسـا پاش ئه‌وه‌ی پـۆلیس دوو چه‌كداری جه‌یشی مه‌هدیـیان ده‌سـتگیركرد به گومانی تێوه‌گلانیان له‌و هێرشـانه‌ی كه له‌دژی سه‌ربازه عێراقی و ئه‌مریكیـیه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.