ژماره‌یه‌ك له یاسادانه‌رانی ئێرانی داوای پـێـكهێنانی كۆمیته‌یه‌كی دۆسـتانه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مریكا ده‌ده‌ن به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی نێوان هه‌ردوو وڵات.
سـێشه‌ممه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئێران بڵاویان كرده‌وه به‌لایه‌نی كه‌م 9 یاسادانه‌ر نامه‌یه‌كیان مۆركردووه، تیایدا داوای سـازكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆنگرێس ده‌كه‌ن له‌به‌ر نه‌بوونی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی ڕه‌سمی نێوان هه‌ردوو وڵات.
نامه‌كه بۆ په‌سه‌ندكردنی ده‌بێت ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، غوڵام عه‌لی حه‌داد عادل بكرێت.
ئه‌م هه‌نگاوه پاش ڕاگه‌یاندنی یه‌كشه‌ممه دێت كه گوترا دیبلۆماتانی ئه‌مریكایی و ئێرانی به‌نیازن له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو چاویان به‌یه‌ك بكه‌وێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگاكانی سه‌قامگیركردنی عێراق.