وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس گه‌یشـتۆته مۆسـكۆ بۆ وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ڕوسی به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیـیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ڕوسیا
كه به‌هۆی ناكۆكیـیان له‌سه‌ر هه‌ردوو مه‌سه‌له‌ی كۆسۆڤۆ و پلانی موشه‌كی به‌رگری ئه‌مریكا بۆ ئه‌وروپا هاتۆته كایه‌وه.
خانم ڕایس پـێش گه‌یشـتنی به په‌یامنێرانی گوت سـاتێـكی ئاسان نیـیه كه په‌یوه‌ندیـیه‌كانی هه‌ردوو وڵات پـیایدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا گوتی گرژیـیه‌كانی ئێسـتا به‌راورد ناكرێت به دوژمنایه‌تی سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد.
بڕیاره خانم ڕایس له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا سێرگی لاڤرۆڤ و پاشـان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕوسی ڤلادیمیر پـوتن كۆبـبێـته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له مۆسـكۆ، لیسـا مكادامس، ڕاپـۆرتێـكی ئاماده كردووه، وه هه‌ردوو هاوكارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه و جانی دیلان به زمانی كوردی ئاماده‌یان كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.