وه‌زیری ناوخۆی فه‌له‌سـتینی ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌ستی له‌كاركێشـایه‌وه ئه‌مه‌ش له‌و كاته‌ی گه‌یشتن به ڕێـكـكه‌وتنێـك بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕی نێوان لایه‌نه فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له غه‌ززه شـكستی هێنا.
له كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا هانی قه‌واسمه گوتی من چیتر ناتوانم وه‌ك وه‌زیرێـكی ناوخۆی بێ ده‌سه‌ڵات كار بكه‌م.
ده‌ست له‌كاركێشـانه‌وه‌ی هانی قه‌واسمه دوای ئه‌و شه‌ڕ و پـێـكدادانه دێت كه به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه نێوان چه‌كدارانی حه‌ماس و بزوتنه‌وه‌ی فه‌تح له شـاری غه‌ززه ڕوویدا، وه بووه مایه‌ی كوژرانی 6 كه‌س و
برینداربوونی 12 ی دیكه.
شه‌ڕه‌كه‌ی نێوان گروپی حه‌ماس و ڕێـكخراوی فه‌تح به چه‌ند كاتژمێرێـك دوای ئه‌و ڕێـكـكه‌وتنه هه‌ڵـگیرسـا كه ناوبژیوانانی میسری ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هه‌ردوو گروپـیان ڕازی كرد تا چه‌كدارانی خۆیان له شه‌قامه‌كانی غه‌ززه بكشـێنـنه‌وه.
شـایانی باسه په‌یمانی ئاگربه‌سـته‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو لایانی فه‌له‌سـتینی داوای ده‌كرد كۆتایی به شه‌ڕی نێوان پارته فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه بهێنن.