ده‌سه‌ڵاتدارانی پاكسـتانی ده‌ڵێن به‌هۆی پـێـكدادانی شـێتـگیریانه‌ی نێوان ڕكابه‌ره سـیاسـیـیه‌كان له كه‌راچی به‌لایه‌نی كه‌م 27 كه‌س كوژراون.
ڕۆژی شه‌ممه توندوتیژیـیه‌كان په‌ره‌ی سه‌ند پـێش ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌ڕێوه‌بچێت كه‌وا دانرابوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری سـازبكرێت و ئیفتخار محه‌مه‌د چاودری، سه‌رۆكی دادگای باڵای له‌كار لابراو، گوتارێـكیان پـێشـكه‌ش بكات.
بارودۆخی ناله‌باری كه‌راچی و شه‌ڕی سه‌خت و هه‌روه‌ها داخسـتنی شه‌قامه‌كان ڕێـگای له چاودری گرتووه له فڕۆكه‌خانه‌ی شـاره‌كه بێته ده‌رێ. كاربه‌ده‌سـتانی حكومه‌تیش ده‌ڵێن ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ شـاره‌كه به‌جێ بهێڵێت.
لایه‌نگر و به‌رهه‌ڵـسـتانی حكومه‌ت له شه‌قامه‌كاندا خه‌ریكی ته‌قه له یه‌كتركردن و ئۆتۆمبیل سووتاندنن. كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن تا ئێسـتا به‌لایه‌نی كه‌م 90 كه‌سیش بریندار
بوون.
هاوكات هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه په‌روێز موشه‌ره‌ف گوتی پـێویست به ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی ناكات.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن بۆ ڕێـگه‌گرتن له پـێـكدادانه‌كان زیاتر له 15 هه‌زار پـۆلیس و هێزی نیمچه له‌شـكری له‌سه‌رانسه‌ری شـاره‌كه بڵاوكراونه‌ته‌وه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئیفتخار محه‌مه‌د چاودری بووه به سومبلێـكی نیشـتیمانی له‌لایه‌ن به‌رهه‌ڵـسـتانی ژه‌نه‌ڕاڵ په‌روێز موشه‌ره‌ف له‌وه‌تای له مانگی سـێوه موشه‌ره‌ف له‌كار لای بردووه.