ڕاپـۆرتێـكی بڵاوكراو ده‌ڵێت ڕۆژانه به به‌های 5 بۆ 15 ملیۆن دۆلار له نه‌وتی عێراقی دیار
نامێنێت، كه ده‌شـێت په‌یوه‌ندی به گه‌نده‌ڵی و قاچاخچێـتیـیه‌وه هه‌بێت.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له ژماره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا ئاماژه‌ی به ڕاپـۆرتێـكی ئۆفیسی لـێـپـێچـنه‌وه‌ی سه‌ر به حكومه‌تی ئه‌مریكای كردووه كه ده‌ڵێت ڕۆژانه 100 تا 300 هه‌زار بۆشكه نه‌وتی عێراقی له ماوه‌ی چوار سـاڵی ڕابردوودا دیار نه‌ماوه.
نیویۆرك تایمز له زاری كاربه‌ده‌سـتێـكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه ناوی نه‌هێناوه هه‌ندێ ڕاڤه‌كردنی سه‌ر ئه‌و دیارنه‌مانه‌ی داوه وه‌ك ده‌ڵێت هۆكار هه‌ن بۆی، له‌وانه تـێـكدانی لوله نه‌وتیـیه‌كان، وه ڕاپۆرتی نادروست سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مه نه‌وتیـیه‌كان.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ده‌شـڵێت ئاماده‌كردنی ڕاپـۆرته‌كه هێشـتا ته‌واو نه‌بووه، وه پـێشـبینی ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو بڵاو بكرێته‌وه.