عه‌بدوڵـڵا گولی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت ئه‌و خۆی وه‌ك كاندید بۆ پـۆستی
سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی دههێـڵێـتهوه، هه‌رچه‌نده سـیكیولارهكان به‌رهه‌ڵـستی ده‌كه‌ن.
ڕۆژی هه‌ینی عه‌بدوڵـڵا گول به په‌یامنێرانی گوت كاندیدكردنی ئه‌و وه‌لا نه‌نراوه به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه سـیاسـیـیه‌ی له ئاكامی ده‌سـتنیشـانكردنی له‌لایه‌ن پارته‌كه‌ی، پارتی داد و په‌ره‌پـێدان بۆ پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی كه‌وتۆته‌وه.
پـێشـتر عه‌بدوڵـڵا گول كشـانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی ده‌نگی پـێویست له په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش په‌رله‌مانی توركیا كۆمه‌ڵـێـك هه‌مواركردنی ده‌سـتوری په‌سه‌ندكرد كه ڕێـگه به میلـله‌ت ده‌دات له‌بری په‌رله‌مان سه‌رۆكی وڵات ههڵـبـبژێرن.
پـێویسـته سه‌رۆكی توركیا ئه‌حمه‌د نه‌جده‌ت سێزه‌ر ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌مواركردنانه‌ی ناو ده‌ستور ده‌ربڕێت و مۆری بكات تاوه‌كو بـبێت به یاسـا و په‌یڕه‌و بكرێت.
پارتی داد و په‌ره‌پـێدانی ده‌سه‌ڵاتدار پـێـشـنیازی كۆمه‌ڵـێـك چاكسـازی له یاسا دهستوریـیهكانی هه‌ڵـبژاردندا كردووه و سه‌رۆك وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان داوای هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی پـێش وه‌ختی كردووه كه له 22 ی مانگی حه‌وتدا سـازبكرێت، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان له هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆك شـكستی هێنا.
سـیكیولارهكانی توركیا به‌رهه‌ڵـستی كاندیدكردنی عه‌بدوڵـڵا گولیان كرد و هه‌روه‌ها پارتی داد و په‌ره‌پـێدان، كه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ئیسلامی هه‌یه، تاوانبار كرد به‌وه‌ی هه‌وڵی لاوازكردنی شـێوازی سـیكیولاری توركیا ده‌دات.