Accessibility links

ئاسایش و ئارامی له‌ هه‌رێمی كوردستان


ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕێـكـكه‌وتی 9 ی مانگی پـێـنج ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز شـاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردسـتانی عێراقی هه‌ژاند. ئه‌مه‌ جاری یه‌كه‌م نـیـیه‌ هێرشی خۆكوژی و تێرۆریسـتی له‌و هه‌رێمه‌دا بـكرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا به‌ گشتی ناوچه‌یه‌كی ئارام و هێمنه‌ له‌ ناو عێراقدا.

هه‌ڵبه‌ت هه‌موو شـاره‌زا و به‌رپـرسـانی سـیاسی له‌ هه‌رێمی كوردسـتان هاوبیرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تێرۆریستان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناكۆكی تیره‌یی و نه‌ژادی له‌ ته‌واوی عێراقدا دروست بكه‌ن، وه‌ به‌ تایبه‌تی له‌و كاته‌ی باس له‌ جێبه‌جێـكردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستوری عێراق ده‌كرێت.

باشه‌ كاربه‌ده‌ستانی كورد له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستـان چ هه‌نگاوێـك بنێن بۆ ڕێـگه‌گرتن له‌ كاره‌ تێرۆریسـتیـیه‌كان تا هه‌رێمه‌كه‌ به‌ ئارامی بمێنێته‌وه‌ و خه‌ڵـك بێ ترس بژی.

بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له‌ به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه‌.
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن، ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
طارق صدیق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه‌ 46 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG