دیـك چه‌ینی جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها
وڵاتانی دیكه پـێـكه‌وه ڕاده‌وه‌سـتن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێـگه له ئێران بگرن تا نه‌توانێت چه‌كی ناوه‌كی به‌رهه‌م بهێنێت و خۆی به‌سه‌ر هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زاڵ بكات.
دیـك چه‌ینی ڕۆژی هه‌ینی له میانه‌ی گوته‌كه‌ی بۆ كهشـتیوانانی ئه‌مریكایی له‌سه‌ر كه‌شـتی فڕۆكه هه‌ڵـگری ئه‌مریكایی ناسراو به USS John Stennis له كه‌نداوی فارسی له نزیـك ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌ب ئه‌م هۆشـیاریـیهی دا.
كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی نكۆڵی له‌و تۆمه‌تانه‌ی ئه‌مریكا داویـیهته پاڵیان ده‌كه‌ن، وه ده‌ڵێن تاران هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كی نادات.
له درێژه‌ی گوته‌كه‌یدا و سه‌باره‌ت به عێراق جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئه‌ركه‌كه‌ی له عێراق به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت و ئه‌مریكا ئه‌ركه‌كه‌ی سه‌رشـانی خۆشی به‌چاكی پـیاده ده‌كات و سه‌ربازانی ئه‌مریكایـیش به سه‌ر بهرزیـیهوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵات.
دوای سه‌ردانێـكی دوو ڕۆژی بۆ عێراق دیـك چه‌ینی گه‌یشـته ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی وه‌ك به‌شـێـك له‌و گه‌شـته‌ی كه بۆ چه‌ند وڵاتێـكی عه‌ره‌بی ده‌یكات به‌مه‌به‌سـتی هاوكاریـكردن له پـێناو ئارامی و سه‌قامگیری ئاسایشی له عێراق، وه ڕۆژی شه‌ممه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته سه‌ردانی شـانشینی سعودی ده‌كات.