سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ڵێت من له‌و باوه‌ڕه‌دام پێویست به مانه‌وه‌ی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی تا دوو ساڵی تر كارێكی پێویسته.
له میانه‌ی ووته‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا له "كامبریج" له به‌ریتانیا تاڵه‌بانی گوتی مانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی دیكه پێویسته تاوه‌كو له‌و ماوه‌یه‌دا عێراق هێزی له‌شكری خۆی ئاماده بكات و به‌رپرسیارێتی ئاسایشی بگرێته ده‌ستی خۆی.
هاوكات سه‌رۆكی عێراقی له ووته‌كه‌یدا، نیگه‌رانی خۆی له‌مه‌ڕ هه‌ڵوێستی كۆنگرسی ئه‌مه‌ریكایی سه‌باره‌ت به دیاریكردنی خشته‌یه‌كی كاتی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی له عێراق ده‌ربڕی.
هاوكات به‌ڕێز تاڵه‌بانی گوتیشی هیوادارم كۆنگرسی ئه‌مه‌ریكی له‌و باره‌یه‌وه هاوكاری له مه‌سه‌له‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی له عێراق بكات، تا ئه‌و كاته‌ی سوپای عێراقی ده‌توانێت جێگه‌ی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی بگرێته‌وه و ئاسایشی و هێمنی له عێراق‌دا سه‌قامگیر ده‌كات.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی دیموكراته‌كانی نێو كۆنگرس جه‌ختیان له‌سه‌ر دیاریكردنی واده‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكی له عێراق كردووه.