سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت كۆشـكی سـپـی هه‌وڵی گه‌یشـتن به ڕێـكـكه‌وتنێـك له‌گه‌ڵ كۆنگرێسی
ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی بوجه‌ی له‌شـكری بۆ جه‌نگی عێراق ده‌دات، ئه‌و گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌ی واده‌ی دیاریكردنی پـێشـكه‌وتن له عێراق له‌خۆده‌گرێت.
له گوته‌كه‌یدا سه‌رۆك بوش ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته جۆشـووا بۆڵتنی به‌رپـرس له كاروباری كۆشـكی سـپـی تاوه‌كو بنه‌مایه‌كی هاوبه‌ش بۆ پـێوانه‌كردنی به‌رو پـێشچوونه‌كان له عێراق بدۆزێته‌وه، له نێو ئه‌و واده‌یه‌ی به‌رو پـێشچوونانه‌ی كه بۆ حكومه‌تی عێراقی دیاریكراون ڕێـكـكه‌وتنێـكه كه له‌لایه‌ن عێراقیـیه‌كانه‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی شه‌ڕی ئاینزایی و داهاتی نه‌وتی وڵات.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئه‌مریكا له پـنتاگۆن له پـشت ده‌رگای داخراو سه‌باره‌ت به بارودۆخی عێراق سه‌رۆك بوش په‌یمانی به‌كارهێنانی ڤیتۆی له دژی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌ی كۆنگرێس دووباره گرده‌وه، ئه‌وه گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌ی بوجه‌ی له‌شـكری تا مانگی حه‌وت بۆ كرده‌ی له‌شـكری ئه‌مریكایی له عێراق دابین ده‌كات.