جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا دیـك چه‌ینی ده‌ڵێت فشـاری خسـتۆته سه‌ر ڕێبه‌رانی عێراقی به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌و پـێش چوون له مه‌سه‌له ڕاگیراوه‌كانی ئاسایش و سـیاسی له عێراقدا.
جێی گوتنه له میانه‌ی سه‌ردانه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بۆ به‌غدا له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، تێدا كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی زۆرتر هه‌سـتیان كرد به پـێداویستی زۆر بۆ ئاشـتبوونه‌وه‌ی سـیاسی و چاره‌سه‌ركردنی كێشـه‌كانیان.
كۆشـكی سـپی له زاری سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكیـیه‌وه ڕایگه‌یاندووه كه گوتویه‌تی دیـك چه‌ینی بناغه‌ی داناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی نیگه‌رانیـیه‌كانی ئاسایش و سـیاسی له عێراقدا.
كه‌لێنی نێوان لایه‌نه سـیاسـیه‌كانی شیعه و سوننه و كورده‌كان بووه‌ته مایه‌ی ڕاگرتنی بڕیاره گرنگه‌كانی وه‌ك یاسای نه‌وتی عێراقی و هه‌وڵه‌كانی به‌رقه‌راركردنی ئاسایش.
ڕۆژی چوارشه‌ممه دیـك چه‌ینی له‌گه‌ڵ مالكی و كاربه‌ده‌سـتانی دیكه‌ی عێراقی و ئه‌مریكی كۆبووه‌وه.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی دیك چه‌ینی بۆ عێراق به‌شـێـكه له‌و گه‌شـته‌ی كه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ده‌كات. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له ئیماراتی عه‌ره‌بی و عه‌ره‌بسـتانی سعودی و میسر و ئوردن بكات.
سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دیك چه‌ینی بۆ عێراق و هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی شـاری هه‌ولێر په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، بێری نیوهاوس، ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه.