كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه و له‌سه‌ر شه‌قامی شه‌ست مه‌تری له لای ڕۆژئاوای شـاری هه‌ولێر و له نێوان هه‌ردوو باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئۆتۆمبیلێـكی بارهه‌ڵـگری بۆمبڕێژكراو ته‌قیـیه‌وه و له ئاكامدا ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری هه‌ولێر عومه‌ر فه‌رهادی ڕاپـۆرتێـكی ئاماده كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.