كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌م هه‌فته‌یه شه‌ش زلهێزه‌كه‌ی جیهان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ
وتووێـژكردن له‌سه‌ر ڕازیـكردنی ئێران سـاز ده‌كه‌ن تا كاری هه‌سـتیاری ناوه‌كی ڕابگرێت.
دیبلۆماته گه‌وره‌كانی ئه‌ڵمانیا و پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـی‌یه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان -- وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسـا، به‌ریتانیا, ڕوسـیا، چین -- به نیازن له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لابه‌لا له‌پاڵ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌شـت وڵاتی پـیشه‌سـازی جیهانی له به‌رلین كۆبـبنه‌وه.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی شه‌ش هێزی جیهانی دووهه‌مین كۆبوونه‌وه‌یه له یه‌ك هه‌فته‌دا.
وتووێژه‌كان پـێش ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش دێت كه بڕیاره له‌م مانگه‌دا له نێوان به‌ڕێوه‌به‌ری سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا خافێر سۆلانا و گه‌وره وتووێژكاری ناوه‌كی ئێران عه‌لی لاریجانی ئه‌نجام بدرێت.
مانگی چوار سۆلانا و لاریجانی وتووێـژیان سه‌باره‌ت به پلانێـك كرد كه تیایدا ده‌بێت ئێران كاره‌كانی پـیـتاندنی یۆرانیۆم فراوان نه‌كات ئه‌گه‌ر هاتوو هێزه جیهانیـیه‌كان هه‌وڵی زیادكردنی سـزای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له‌سه‌ر نه‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، ده‌یڤد گۆلوست، ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.
شه‌ش زلهێزه‌كه‌ی جیهان بۆ وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به ئێران ئه‌م هه‌فته‌یه كۆده‌بنه‌وه
- David Gollust