وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لبانیا لولزیم باشـا به‌ڵـێنی حكومه‌ته‌كه‌ی دووپات كرده‌وه بۆ
شه‌ڕكردن دژی تێرۆریزم له گه‌رمه‌ی ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی كه ده‌ڵـێن هه‌ندێ له گومان لـێـكراوه‌كانی كه‌وا نه‌خشه‌یان دانابوو په‌لاماری بنكه‌یه‌كی سوپای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بده‌ن ئه‌لبانی نه‌ژادن.
ڕۆژی سـێشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لبانیا له چاوپـێـكه‌وتنێـكی ته‌له‌فیزیۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌شی ئه‌لبانی ده‌نگی ئه‌مریكا گوتی ئه‌لبانیا له پاڵ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌وه‌سـتێت له‌و ده‌مه‌ی شه‌ڕی تێرۆریزم له ناوه‌وه و ده‌روه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
كاربه‌ده‌سـتان وا باوه‌ڕ ده‌كه‌ن 3 له گومان لـێـكراوه‌كانی نه‌خشه سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی فۆرت دیكس ئه‌لبانی نه‌ژادی یۆگۆسلافیای پـێشووبن كه به نایاسایی له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادان.