Accessibility links

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك 14 كه‌س له‌ شـاری هه‌ولێر ده‌كوژێت و چه‌ینی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات


جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا دیـك چه‌ینی سه‌ردانێـكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی بۆ به‌غدا كرد به‌مه‌به‌سـتی وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ره‌ عێراقیـیه‌كان بۆ كۆتایی هێنان به‌ توندوتیژی ناو وڵاته‌كه‌.

له‌ ده‌سـتپـێـكردنی گه‌شته‌كه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ و پاش ماوه‌یه‌كی كورت له‌ گه‌یشـتنی بۆ پایته‌ختی عێراق به‌ڕێز دیـك چه‌ینی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق، ده‌یڤد په‌تریوس، كۆبووه‌وه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بارهه‌ڵـگری بۆمبڕێژكراو له‌ شـاری هه‌ولێر به‌لایه‌نی كه‌م 14 كه‌س كوژراون و زیاتر له‌ 123 كه‌سی تریش بریندار بوون.

به‌پـێی ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی كه‌ له‌ شـوێنی ڕووداوه‌كه‌وه‌ هاتووه‌ ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رێـتی ئاسایش و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناخۆی هه‌رێمی كوردسـتان ئه‌مانجی ئه‌و هێرشه‌ بوون.

له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت ڕۆژی سێشه‌ممه‌ و له‌ ته‌قه‌كردنێـكدا له‌ پارێزگای دیاله‌ سه‌ربازێـكی ئه‌مریكی كوژراوه‌ و چواری دیكه‌ش بریندار بوون.

هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌شـكری ئه‌مریكی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌ بۆردومانكردنی خوێندنگه‌یه‌ك له‌ پارێزگای دیاله‌ ده‌كه‌ن گوایه‌ له‌ لایه‌ن هه‌لیكۆپـته‌ره‌كانی له‌شـكری ئه‌مریكیـیه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، به‌ڵام له‌شـكر كوژرانی دوو منداڵی پـشتڕاست كرده‌وه‌ كه‌ له‌ میانه‌ی شه‌ڕه‌ ته‌قه‌یه‌كدا له‌ دژی یاخیبووان پـێوه‌ بوون.

XS
SM
MD
LG