شه‌ش كه‌س ده‌سـتگیركراون به تۆمه‌تی پـیلان‌گێڕان بۆ هێرشـبردنه سه‌ر سه‌ربازانی ئه‌مریكی له بنكه‌ی سه‌ربازی فۆرت دیكس له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌تی نیوجێرسی.
ڕۆژی سـێشه‌ممه ئه‌و شه‌ش كه‌سه له‌به‌رده‌م دادگایه‌كی ناوچه‌ی كامدن له ویلایه‌تی نیوجێرسی تۆمه‌تی پـیلان‌گێڕان بۆ كوشتنی سه‌ربازانی ئه‌مریكیـیان ئاڕاسـته كرا. ده‌سه‌ڵاتدارن ده‌ڵێن ئه‌مانه پلانیان داده‌نا بۆ چوونه ناو بنكه‌ی فۆرت دیكس تاوه‌كو له‌وێ تا چه‌ند پـێـیان بكرایه به چه‌كی ئۆتۆماتیـكی سه‌ربازی ئه‌مریكیـیان بكوشـتایه.
هه‌ر ڕۆژی سـێشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا دادوه‌ری گشتی ئه‌مریكی كرستۆفه‌ر كرستی گوتی هیچ به‌ڵـگه‌یه‌ك نیـیه بیسه‌لمێنێت كه‌وا ئه‌و شه‌ش كه‌سه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به گروپـێـكی تێرۆریستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه كرداره‌كانی تێرۆریستی نێونه‌ته‌وه‌یی و گروپه به‌ناو جیهادیـیه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ریان هه‌بووه، گوتیشی له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌مانه شانه‌ی تایبه‌تی خۆیان پـێـكهێناوه و نوێنه‌رایه‌تی جۆرێـكی نوێی تێرۆریزمیان كردووه. گوتیشی ئه‌مانه كه‌سـانی توندڕه‌و بوون.
ده‌مڕاسـتێـكی ئۆفیسی دادپـرسی ئه‌مریكا ده‌ڵێت چوار له گومانباره‌كان له دایـكبووی یۆگۆسلافیای پـێشوون، وه یه‌كێـكیان ئوردن و ئه‌وی دیكه‌یان توركیا، وه ده‌شـڵێت زۆربه‌یان ماوه‌یه‌كی زۆره له ئه‌مریكا ژیاون، وه هه‌ندێـكیان بوون به هاوڵاتی ئه‌مریكی و هه‌ندێـكیشـیان كۆچـبه‌ری نایاسایـین.
پـۆلیس دره‌نگ كاتێـكی ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ی ده‌سـتگیركردووه له‌و ده‌مه‌ی هه‌وڵـی چه‌ك كڕینیان داوه له چه‌ك فرۆشـێــك كه به نهێنی بۆ پـۆلیسی فیدراڵی كار ده‌كات. لـێـكۆڵینه‌وه‌كان به هاوبه‌شی نێوان پـۆلیسی فیدراڵی و پـۆلیسی خۆجێـیی به‌ڕێوه‌چووه.
دادوه‌ری گشتی كرستۆفه‌ر كرستی ده‌ڵێت ئه‌و گروپه 16 مانگه له ژێر چاودێری FBI ی دان پاش ئه‌وه‌ی هاوڵاتیـیه‌ك زانیاری له‌سه‌ر داون. كرستۆفه‌ر ده‌ڵێت ئه‌مانه چوون به ڤیدیۆ وێنه‌ی مه‌شقه‌كانیان گرتووه، ئه‌وه‌ی كه تیایدا ته‌قه و هاواری جیهادیـیان كردووه، وه پاشـان شـریتی ڤیدیۆكه‌یان بردووه بۆ دوكانێـك تا بۆیان بخاته سه‌ر DVD . كارمه‌ندێـكی دوكانه‌كه گومانی لێـكردوون و FBI ی لێ ئاگادار كردوونه‌ته‌وه و ئه‌وانیش به‌كاری خۆیان هه‌سـتاون.
دادوه‌ری گشتی سـتایشی ئه‌و كارمه‌نده‌ی دوكانه‌ی كردووه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئه‌فسه‌ر و پـۆلیس و فه‌رمانبه‌رانه‌ی په‌یڕه‌وی یاسایان كردووه و به‌شـداریـیان كردووه له نه‌هێشـتـنی ڕوودانی ئه‌و هێرشه كوشنده ترسـناكه.
كرستۆفه‌ر كرستی گوتیشی یه‌ك له گومانباره‌كان به باشی شـاره‌زای ناو بنكه‌ی سه‌ربازی فۆرت دیكس بووبوو، چونكه زۆر جار پـیتزای بۆ بردوون.