ڕێبه‌رانی پـرۆتستانت و كاثۆلیكی ئێرله‌ندای باكور -- كه بۆ ده‌یان سـاڵ دوژمنی یه‌ك بوون و خوێنێـكی زۆر له نێوانیاندا ڕژاوه -- بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكومه‌تێـكی نوێی
هاوبه‌ش له هه‌رێمه‌كه‌یاندا سوێندی یاسایی‌یان خوارد.
هه‌ردوو ڕێبه‌ری توندڕه‌وی پـرۆتستانته‌كان ئیان په‌یسلی و مارتن مه‌كگنـنه‌س له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یه‌كی پـێشـووی له‌شـكری كۆماری ئێرله‌ندا IRA ، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌كاركردن له پـۆسته‌كانیان ڕۆژی سـێشه‌ممه له به‌لفاست سوێندی یاسایی‌یان خوارد. به‌پـێی سوێندخواردنه‌كه ده‌بێت هه‌ر هه‌موو 12 ئه‌ندامه‌كه‌ی حكومه‌تی نوێ پـشتیوانی له دادگاكانی به‌ریتانیا و هه‌روه‌ها هێزی پـۆلیسی هه‌رێمه‌كه كه له‌ژێر ده‌ستی پـرۆتستانته‌كاندایه بكه‌ن.
ئیان په‌یسلی وه‌ك وه‌زیری یه‌كه‌م كار ده‌كات و مارتن مه‌كگنـنه‌سیش وه‌ك جێـگری وه‌زیری یه‌كه‌م.
سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا تۆنی بلێر سـتایشی هه‌ردوو لای كرد له‌سه‌ر زاڵبوونیان به‌سه‌ر وه‌ك به‌ڕێز بلێر گوتی " قینی كۆن" و " گومان له‌یه‌كتركردنی سه‌دان سـاڵه" و گه‌یشـتنیان به دابه‌شـكردنی ده‌سه‌ڵات.
كۆشـكی سـپی پـێشـوازی له‌و حكومه‌ته نوێـیه كرد و سـتایشـی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێز بلێر و هاوتا ئێرله‌ندیـیه‌كه‌ی، بێرتی ئایرن، كرد له‌سه‌ر ناوبژیـكردنیان له‌و ناكۆكیـیه‌دا.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌ی سـاڵی 1998 ی نێوان پـرۆتستانت و كاثۆلیكه‌كان كه به ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌ی Good Friday ناسراوه كۆتایی به شه‌ڕی خوێناوی نێوانیانی هێنا، ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت 3600 كه‌س گیانیان تیایدا له‌ده‌ست دابێت.