Accessibility links

بڕیاره‌ ڕایس بۆ وتووێژكردن ده‌رباره‌ی موشه‌كی به‌رگری و كۆسۆڤۆ سه‌ردانی مۆسكۆ بكات

  • David Gollust

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس هه‌فته‌ی ئاینده‌ سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات بۆ وتووێـژكردن ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌ كێشه‌یی‌یه‌كانی وه‌كو مه‌سه‌له‌ی كۆسۆڤۆ و پلانی موشه‌كی به‌رگری ئه‌مریكا له‌ ناوه‌ندی ئه‌وروپا. بڕیاره‌ خانم ڕایس چاوی به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا سێرگی لاڤرۆڤ بكه‌وێت و ڕه‌نگه‌ چاویشی به‌ سه‌رۆك ڤلادیمیر پـوتن بكه‌وێت.

په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه،‌ ده‌یڤد گۆڵوست، ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌ كردووه‌ و هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG