میلیشـیا یاخیبووه‌كانی تاڵیبان ده‌ڵێن ئه‌و دوا مۆڵه‌تی كه بۆ ئازادكردنی پـیاوه
فه‌ره‌نسیـیه ڕفێندراوه‌كه دایان نابوو درێژ كردۆته‌وه تاوكو سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵـبژێردراوی نوێی فه‌ره‌نسـا حكومه‌ته‌كه‌ی دابمه‌زرێنێت.
چه‌كدارانی تاڵیبان ده‌ڵێن ڕفێندراوه فه‌ره‌نسیـیه‌كه ئازاد ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسـا هێزه‌كانی خۆی له ئه‌فغانستان بكشـێـنێـته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه گوته‌بێـژێـكی گروپی تاڵیبان ڕۆژی دووشه‌ممه داوای له حكومه‌تی فه‌ره‌نسا كرد كه به‌رژه‌وه‌ندی نیشـتیمانی فه‌ره‌نسا نه‌كاته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی ئه‌مریكا.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه چه‌كدارانی تاڵیبان له 3 ی مانگی سـێدا پـیاو و ژنێـكی فه‌ره‌نسی و هه‌روه‌ها 3 ئه‌فغانیـیان له هه‌رێمی نیمروزی باشوری ڕۆژئاوای وڵات ڕفاندبوو. ئه‌م بارمته گیراوانه كاریان بۆ ڕێـكخراوی فه‌ره‌نسی كۆمه‌كی منداڵان ده‌كرد.
چه‌كدارانی تاڵیبان له 28 ی مانگی ڕابردوودا ژنه ڕفێندراوه فه‌ره‌نسیـیه‌كه‌یان ئازادكرد، به‌ڵام پـیاوه فه‌ره‌نسـیـیه‌كه و 3 هاوڵاتیـيه ئه‌فغانیـیه‌كه هێشـتا هه‌ر ئازاد نه‌كراون.