دوو هێرشبه‌ری خۆكوژ له ده‌ره‌وه‌ی شـاری ڕومادی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراویان
ته‌قاندۆته‌وه، وه به‌لایه‌نی كه‌م 20 كه‌سیان كوشتووه.
پۆلیس وه‌باڵی ئه‌و دوو هێرشه‌ی كه كراونه‌ته سه‌ر بازاڕێـك و خاڵـێـكی پـشـكنینی پـۆلیس ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌لقاعیده له عێراق.
شایانی ئاماژه پـێـكردنه تیره و هۆزه سوننیـیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ شه‌ڕكردن له دژی گروپه تێرۆریسـتیـیه‌كان په‌یوه‌ندیـیان به هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراقیـیه‌وه كردووه.
له توندوتیژیـیه‌كی تری ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، 5 كه‌س به‌هۆی هێرشێـكی هاوه‌ن له باشوری به‌غداش كوژران.
ئه‌م هێرشـانه پاش ڕۆژێـك له‌وه دێت كه 8 سه‌ربازی ئه‌مریكی به‌هۆی بۆمبی لاڕێ له عێراق كوژران. 6 له‌و سه‌ربازانه له‌گه‌ڵ وێنه‌گرێـكی ڕوسیدا كوژران له‌و ده‌مه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌یان له پارێزگای دیاله ته‌قێنرایه‌وه.
هاوكات له‌شـكری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا 15 گومان لێـكراوی تێرۆریست ده‌ستـگیركراون له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی كه هێزه‌كانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا ڕۆژی دووشه‌ممه له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا ئه‌نجامیان داوه.