Accessibility links

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ند ئۆتۆمبیلێـكی بۆمب ڕێژكراو له‌ عێراق 30 كه‌س ده‌كوژرێن


كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ئۆتۆمبیلێـكی بۆمب ڕێژكراو له‌ نزیك بازاڕێـكی قه‌ره‌باڵغی شـاری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌، وه‌ له‌ ئاكامدا به‌لایه‌نی كه‌م 30 كه‌س كوژراون.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی به‌یاع بووه‌، وه‌ هه‌روه‌ها ده‌شـڵێن ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵـكی بریندار كردووه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراوی تر له‌ نزیك وه‌زاره‌تی كار ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌لایه‌نی كه‌م 4 كه‌سی كوشـتووه‌.

له‌ سـامه‌راش دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا به‌لایه‌نی كه‌م 8 كه‌س كوژراون، كه‌ یه‌كێـكیان به‌ڕێوه‌به‌رێـكی پۆلیسی خۆجێیی‌یه‌.

پـێشـتر هێزه‌ ئه‌مریكی و عێراقیـیه‌كان هه‌ڵمه‌تێـكیان كردۆته‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كی سه‌دری شـاری به‌غدا. له‌ میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا هێزه‌كان حه‌شـارگه‌یه‌كی ته‌قه‌مه‌نی و ژورێـكی ئه‌شكه‌نجه‌دانیان دۆزیوه‌ته‌وه‌، وه‌ به‌لایه‌نی كه‌م 8 چه‌كداریان كوشـتووه‌.

هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نبار 2 سه‌ربازی هێزه‌كانی مارینز كوژراون. هه‌روه‌ها گوتیشی ڕۆژی هه‌ینی و به‌هۆی بۆمبێـكی لاڕێ له‌ به‌غدا سه‌ربازێـكی ئه‌مریكی كوژراوه‌.

XS
SM
MD
LG