Accessibility links

تێرۆریسـتێـكی پارێزگای دیاله‌ له‌ كه‌لار ده‌ستگیر ده‌كرێت


په‌یامنێری به‌شـی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ شـاری سلێمانی، له‌تیف نێروه‌یی، ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌ و تیایدا ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئاسایشی ناوچه‌ی گه‌رمیان موفتی كه‌تیبه‌ی تێرۆریستی عومه‌ر بن خه‌تابی پارێزگای دیاله‌یان له‌ شـارۆچكه‌ی كه‌لار ده‌سـتگیركردووه‌. به‌پـێی هه‌واڵه‌كان ئه‌و تێرۆریسـته‌ به‌مه‌به‌ستی تێـكدانی ئارامی هه‌رێمی كوردستان به‌نیازبووه‌ تۆڕێـكی تیرۆریستی له‌و ناوچه‌یه‌دا دابمه‌زرێنێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 1 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG