كاربه‌ده‌سـتانی كامیرۆنی له گه‌ڕاندان به دوای فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسـمانی كینیادا كه
114 كه‌سی له‌سه‌ر بووه و له باشوری كامیرۆن كه‌وتۆته خواره‌وه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن فڕۆكه‌ی بۆینگ 737- 800 كه ڕۆژی شه‌ممه به‌نیازبووه به‌ره‌و نایرۆبی بڕوات پاش هه‌سـتانی له فڕۆكه‌خانه‌ی شـاری دووالا له نزیـك شـارۆچكه‌ی نیتی كه‌وتۆته خواره‌وه. هێشـتا هیچ زانیاریـیه‌ك سه‌باره‌ت به زیانه‌كان نیـیه.
سه‌رۆكی هێـڵی ئاسـمانی كینیا، تیتوس نایكیونی، به ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكای گوتووه كه‌وا ده‌سه‌ڵاتداران له كامیرۆن ده‌سـتیان به كاره‌كانی
پـشـكنین و فریاگوزاری كردووه.
كاربه‌ده‌سـتانی هێـڵی ئاسـمانی كینیا ده‌ڵێن فڕۆكه‌كه 9 كارمه‌ندی فڕۆكه‌كه و 105 سه‌رنشینی له‌سه‌ر بووه كه له نێوانیاندا ژماره‌یه‌ك ئه‌وروپی و ئاسیایی و به‌لایه‌نی كه‌م هاوڵاتیـیه‌كی ئه‌مریكی تێدایه.
تیتوس نایكیونی ده‌ڵێت پاش ماوه‌یه‌كی كورت له هه‌سـتانی فڕۆكه‌كه په‌یوه‌ندی پـێوه‌ی بڕاوه. كاربه‌ده‌سـتانی كامیرۆن ده‌ڵێن شه‌پـۆلێـكی ڕادیۆیی ئۆتۆماتیكی بۆ فریاكه‌وتنیان وه‌رگرتووه له‌و ناوچه‌یه‌ی كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت فڕۆكه‌كه له‌وێ كه‌وتبێت.