Accessibility links

فایلێـكی ده‌نگی‌ كه‌ گوایه‌ هی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده‌یه‌ له‌ عێراق له‌ ماڵپه‌ڕێـكدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌


فایلێـكی ده‌نگی گوایه‌ هی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده‌یه‌ له‌ عێراق له‌سه‌ر ئنته‌رنێت دانراوه‌‌، پاش چوار ڕۆژ له‌وه‌ی كه‌ ڕاگه‌یه‌ندرابوو له‌ پـێـكدادانێـكدا له‌ نێوان ئه‌ندامانی گروپه‌ یاخیبووه‌كه‌ی كوژراوه‌.

ئه‌و ده‌نگه‌ی كه‌ گوایه‌ ئه‌بو ئه‌یوب ئه‌لمیسریـیه‌ ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێن شه‌ڕی ناوخۆ له‌ نێوان میلیشـیا عه‌ره‌به‌ سوننه‌كاندا ڕوویداوه‌.

له‌ به‌یانـنامه‌كه‌دا كه‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێـكی میلیشیاكانه‌وه‌ دانراوه‌، میسری ڕه‌خنه‌ی له‌ پارتی ئیسلامی عێراقی گرتووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن جێـگری سه‌رۆك كۆمار تاریق ئه‌لهاشمی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت به‌وه‌ی كار له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی ده‌كات.

شـایانی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ ڕاپـۆرته‌ زانیاریـیه‌كانی وه‌زا‌ره‌تی ناوخۆی عێراق ڕۆژی سـێشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئاماژه‌یان به‌ كوژرانی ئه‌لمیسری كرد له‌ شه‌ڕێـكدا له‌ باكوری شـاری به‌غدا. به‌ڵام له‌شـكری ئه‌مریكی ئه‌م هه‌واڵه‌ی پـشـتڕاست نه‌كرده‌وه‌.

ئه‌بو ئه‌یوب ئه‌لمیسری كه‌سێـكی میسریـیه‌ و بڕوا ده‌كرێت ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراق بكات پاش كوژرانی ئه‌بو موسعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی له‌ هێرشـێـكی ئاسمانی ئه‌مریكا له‌ مانگی شه‌شی سـاڵی ڕابردوو.

XS
SM
MD
LG