كۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوای له ئێران كردووه چه‌كدان به توندڕه‌وه‌كان و پـشـتیوانكردنی تێرۆریزم له عێراق ڕابگرێت.
له دوا دوایی كۆنفرانسه دوو ڕۆژیـیه‌كه‌ی شه‌رم ئه‌لشێـخ له‌سه‌ر عێراق ڕایس گوتویه‌تی ئێران كو‌لتور و ڵاتێـكه كه پـێویسـته ڕۆڵـێـكی ئه‌رێنی له ناو كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یـیدا بـبینێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریادا خانم ڕایس داوای له دیمه‌شقیش كردووه ڕێـگه له جه‌نگاوه‌رانی بیانی بگرێت له‌وه‌ی له سنوره‌كانیـیه‌وه بچنه ناو عێراقه‌وه، وه گوتوشـیه‌تی ئه‌و جه‌نگاوه‌ره بیانیـیانه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هێرشه خۆكوژیـیه‌كانن له عێراقدا.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی مه‌نوچه‌هر موتـته‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران قه‌یرانه‌كانی عێراقی له ئه‌سـتۆی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ناوه و گوتویه‌تی داگیركردنی عێراق ته‌نها كێشه‌ی عێراقی خراپـتر كردووه. موتـته‌كی به په‌یامنێرانی گوتووه ئێران هه‌میشه به‌شێـكه له چاره‌سه‌ركردن و به‌رده‌وامیش پـشـتیوانی له ئارامی و ئاشـتی كردووه له هه‌رێمه‌كه‌دا، وه گوتوشیه‌تی ڕێبازی داگیركردن له عێراق شـكسـتی هێناوه و ده‌بێت ئه‌و ڕێبازانه ڕاست بكرێنه‌وه.
پـێشـتریش نوری ئه‌لمالكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق داوای له وڵاتانی دراوسێی عێراق كرد ڕێـگه نه‌ده‌ن میلیشـیاكان بچنه ناو عێراقه‌وه و هیچ جۆره پـشـتیوانیـیه‌كی دارایی و سیاسیش نه‌كرێن.