نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ لوبنان ده‌ڵێت هه‌نوكه بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌گه‌ڕێته‌وه بڕیار بدات چی له گومان لێـكراوانی كوشـتنی ڕه‌فیق حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی لوبنان بكات.
نیكولاس میشـێـلی ڕاوێژكاری باڵای یاسایی سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بان كی مون، ڕۆژی چوارشه‌ممه به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕاگه‌یاند كه‌وا هه‌وڵه دیبلۆماتیـیه‌كه‌ی بۆ دروسـتكردنی دادگایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ دادگایـیكردنی گومان لێـكراوان شـكستی هێناوه.
دوای ئه‌م لـێدوانه‌ی نیكولاس میشـێـل، هه‌ر یه‌ك له نوێنه‌رانی به‌ریتانیا و فه‌رنسـا و ئه‌مریكا پـێشـنیاریان كرد كه ئه‌نجومه‌نی ئاسـایش بڕیار له‌سه‌ر دروسـتكردنی دادگاكه بدات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا نوێنه‌ری ڕوسـیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ڕه‌نگه هێشـتا بوار له‌به‌رده‌م لایه‌نه ڕكابه‌ره‌كانی لوبنادا مابێت تا ڕێـگه چاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ تـێپـه‌ڕبوون به‌سه‌ر ئه‌م قه‌یرانه‌دا.
جێی ئاماژه پـێـكردنه دروسـتكردنی دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی كێشه‌یه‌كی سـیاسی له لوبناندا خولقاندووه. سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه، نه‌بیهـ بڕی، وه یاسادانه‌رانی تری سه‌ر به سوریا ڕێـگه‌یان به ده‌نگدانێـكی په‌رله‌مان نه‌داوه بۆ په‌سه‌ندكردنی دادگایه‌كی له‌و جۆره.
به‌ڕێز حه‌ریری و 22 كه‌سی تر له مانگی دووی سـاڵی 2005 له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكدا له به‌یروت كوژران. لـێـكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كاربه‌ده‌سـتانی سوریا ده‌سـتیان له تیرۆركردنی حه‌ریریدا هه‌یه، به‌ڵام سوریا نكۆڵی ده‌كات له‌وه‌ی ده‌ستی له‌و تیرۆركردنه‌دا هه‌بێت.