سوپای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ڕایگه‌یاند كه‌وا 3700 سه‌ربازی ئه‌مریكی تر گه‌یشـتوونه‌ته به‌غدای پایته‌ختی عێراق بۆ پـشتیوانیكردن له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی
كه له ناوه‌ڕاستی مانگی دووی ئه‌مسـاڵه‌وه بۆ دابینكردنی ئاسایش له‌و شـاره‌دا كه‌وتۆته گه‌ڕ.
له به‌یانـنامه‌یه‌كی له‌شـكریدا كه ڕۆژی چوارشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت ئه‌و یه‌كه نوێـیه بڕیاره یارمه‌تی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق بده‌ن له كۆنتڕۆڵـكردنی گه‌ڕه‌كه سه‌ره‌كیـیه‌كانی به‌غدا له پـێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی.
شـایانی ئاماژه پــێـكردنه ئه‌مه چوارهه‌م یه‌كه‌ی سه‌ربازیـیه كه بگاته به‌غدا وه‌كو به‌شـێـك له بڵاوبوونه‌وه‌ی نزیكه‌ی 28 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌و شـاره.
له لایه‌كی تره‌وه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك له ناو پاسـێـكدا كه به‌ره‌و شـارۆچكه‌ی حلله ده‌ڕۆیشت 11 كه‌س كوژران.
له ڕووداوێـكی تردا پـۆلیس ده‌ڵێت له ئاكامی بۆردومانكردنی شـارۆچكه‌ی مه‌حمودیـیه به هاوه‌ن له لایه‌ن یاخیبووه‌كانه‌وه 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و به‌لایه‌نی كه‌م 15 كه‌سی تریش بریندار بوون.
له پارێزگای ئه‌نبار و به‌غدا سـوپای ئه‌مریكا 12 تێرۆریستی گومان لێـكراویان ده‌سـتگیركردووه.