سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان داوای سـازدانی هه‌ڵـبژاردنێـكی پـێش وه‌ختی په‌رله‌مان ده‌كات به‌ر له مانگی حه‌وت پاش ئه‌وه‌ی دادگای باڵای توركیا
ئه‌نجامه‌كانی حه‌فته‌ی ڕابردووی ده‌نگدانی سه‌رۆكایه‌تی له په‌رله‌مان به‌لاوه نا.
له گوته‌یه‌كیدا بۆ كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی له ئه‌نكه‌ره ڕۆژی سـێشه‌ممه سه‌رۆك وزیری توركیا هه‌روه‌ها داوای گۆڕانكاری له ده‌سـتوردا كرد به‌شێوه‌یه‌ك كه ڕێـبدات به ده‌نگده‌ره توركه‌كان سه‌رۆكه‌كه‌یان هه‌ڵـببژێرن له‌بری یاسادانه‌ران.
دادگای باڵای توركیا ڕۆژی سـێشـه‌ممه پـشـتیوانی له پـیاداچوونه‌وه‌یه‌ك كرد كه له لایه‌ن پارتی سه‌ره‌كی ئۆپـۆزیسـیۆنه‌وه پـێشـنیار كرابوو، وه ئه‌نجامه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردووی قۆناغی یه‌كه‌می ده‌نگدانی سه‌رۆكایه‌تی به‌لاوه نا. پارتی ئۆپۆزیسـیۆن به‌شـداری له ده‌نگدانه‌كه نه‌كرد و داوای له دادگا كرد كه ژماره‌ی ئه‌وتۆی یاسادانه‌ران له ده‌نگدانه‌كه‌دا ئاماده نه‌بوون تا هه‌ڵبژاردنی عه‌بدوڵـڵا گولی ئه‌ندامی پارتی ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتدار په‌سه‌ند بكرێت.
له‌شـكری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه به داكۆكیـكردن له سیسـتمی سیكیولاری له توركیا. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش سه‌ده‌ها هه‌زار تورك له به‌رژه‌وه‌ندی سیكیولاریزم خۆپـیشـاندانیان له دژی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان سـازكرد.
پاشـان ڕۆژی دووشه‌ممه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له ڕێ ته‌له‌فیزیۆنی میلیـیه‌وه داوای یه‌كگرتووی نیشـتمانی له گه‌له‌كه‌ی كرد وه‌ك هه‌وڵـێـك بۆ خاوكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه.