Accessibility links

ئاهه‌نگ گێڕان به‌ بۆنه‌ی یه‌كی ئایار له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا سـازده‌كرێت


ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێوڕه‌سمی بۆنه‌ی یه‌كی ئایاری جه‌ژنی كرێـكاران له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا سـازدرا، وه‌ له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی جیهاندا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌ نێوان هاوڵاتیان و كاربه‌ده‌سـتان ڕوویداوه‌.

له‌ دورگه‌ی مه‌كـاو هێزه‌كانی پـۆلیس ته‌قه‌یان به‌ ئاسـماندا كردووه‌ تا بڵاوه‌ به‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ بكه‌ن كه‌ داوای باشتركردنی ڕه‌وشی كاركردنیان ده‌كرد و هه‌روه‌ها داوای سـزادانی ئه‌و كرێـكارانه‌یان ده‌كرد كه‌ به‌ نایاسایـی كار ده‌كه‌ن.

له‌ ئه‌نده‌نوسـیاش ده‌یان هه‌زار كه‌س ڕژانه‌ سه‌ر شـه‌قامه‌كانی جاكارتا و داوای زیادكردنی موچه‌ی كرێـكارانیان ده‌كرد و هه‌روه‌ها باشـتركردنی ڕه‌وشی ژیانیان.

له‌ توركیا هێزه‌كانی پـۆلیسی توركی به‌ مه‌به‌ستی بڵاوه‌پـێـكردنی به‌ هه‌زاران له‌ خۆپـیشـانده‌ران گازی فرمێـسـك ڕێژ و ئاویان له‌ دژیان به‌كارهێناوه‌، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتداران له‌ توركیا پـتر له‌ 500 كه‌سیان ده‌سـتگیركردووه‌، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی ڕێـگرتن له‌ خڕبوونه‌وه‌ی چه‌پـڕه‌وان له‌ گۆڕه‌پانی تاكسیم له‌ ئه‌سـته‌نبوڵ بۆ سـازدانی گێڕانی بۆنه‌ی یه‌كی ئایاربووه‌.

له‌ ئه‌ڵمانیاش له‌سه‌ر هاویشـتنی به‌رد و شوشه‌ له‌و یاده‌دا هێزه‌كانی پـۆلیس به‌لایه‌نی كه‌م 47 كه‌سیان ده‌سـتگیركردووه‌.

له‌ ڕوسیاش به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ به‌لایه‌نی كه‌م 100 هه‌زار كه‌س خڕبوونه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG