Accessibility links

ڕاپـۆرتێـك ده‌ڵێت ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق ئه‌و ئه‌فسـه‌رانه‌ لاده‌بات كه‌ شه‌ڕی میلیتانه‌ شیعه‌كان ده‌كه‌ن


ڕاپـۆرتێـكی بڵاوكراوه‌ له‌ به‌غداوه‌ ده‌ڵێت ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی ئه‌و سه‌ركرده‌ له‌شـكری و پـۆلیسـانه‌یان ده‌ركردووه‌ كه‌ هه‌وڵی شه‌ڕكردنی دژی میلیشـیا شیعه‌كانیان ده‌دا.

ڕاپـۆرتێـكی واشـنتۆن پـۆست ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ڵـگه‌نامه‌كانی له‌شـكری ئه‌مریكی نیشـانی ده‌دات كه‌ له‌ 1ی مانگی سێوه‌ تا ئێسـتا به‌لایه‌نی كه‌م 16 فه‌رمانده‌ی عێراقی ده‌ركراون و گیراون، وه‌ یان ناچار كراون ده‌ست له‌كار بكشێنـنه‌وه‌. به‌لایه‌نی كه‌م 9 له‌و فه‌رماندانه‌ موسڵمانی سوننه‌ ئاینزا بوون.

ئه‌و ڕاپـۆرته‌ ده‌شـڵێت وادیاره‌ ئۆفیسی به‌ڕێز مالكی هه‌ندێ له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌به‌ر هۆی یاسایی ده‌ركردبێت به‌ڵام ئه‌و فه‌رماندانه‌ی تری كه‌ ده‌ركراون له‌ نێو باشه‌كاندا بوون.

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ له‌ زاری كاربه‌ده‌سـتێـكی باڵای ئه‌مریكاوه‌ له‌ عێراق ده‌ڵێت ته‌نها تاوانی ئه‌و ئه‌فسـه‌رانه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتوو بوون له‌ ئه‌ركه‌كانی خۆیان دژ به‌ له‌شـكری مه‌هدی.

ڕاپـۆرته‌كه‌ ده‌شڵێت صادق ئه‌لركابی كه‌ ڕاوێژكارێـكی سـیاسی به‌ڕێز ئه‌لمالكیـیه‌ نكۆڵی له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و فه‌رماندانه‌ دووچاری فشـاری سـیاسی بووبن، وه‌ گوتوشیـیه‌تی به‌ڕێز مالكی ڕایسـپاردووه‌ هه‌موو تاوانبارێـك سـزا بدرێت بێ گوێدانه‌ ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌ چ تایه‌فه‌یه‌كی ئاینیـیه‌.

XS
SM
MD
LG