عه‌بدوڵـڵا گول وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت هه‌روه‌ك كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی پارتی داد و په‌ره‌پـێدانی فه‌رمانڕه‌وای توركیا ده‌مێنێته‌وه كه ئه‌م پارته ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌كی
ئیسلامیـیانه‌ی هه‌یه، ئه‌مه‌ش وێڕای ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی له‌شـكری توركیا كه داكۆكی له باره باوه سیكیولاره‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێز گول له وه‌ڵامی پـرسـیاری ڕۆژنامه‌واناندا كه له ڕێـی ته‌له‌فیزیۆنیشه‌وه په‌خش ده‌كرا گوتویه‌تی مه‌سه‌له‌ی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری كشـانه‌وه جێی پـرسـیار نیـیه و هه‌روه‌ك كاندیدی پارتیـیه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی توركیا ده‌مێنێته‌وه.
هاوكاتیش ده‌یان هه‌زار توركی سیكیولار له ئه‌سته‌نبوڵ خۆپـیشـاندانێـكیان كردووه تا ناڕه‌زایی نیشـانی حكومه‌تی لایه‌نگری ئیسلامی بده‌ن.
توركه سیكیولاره‌كان مه‌ترسی خۆیان ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌ڕێز گول و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیری توركیا هه‌وڵی بنكۆڵـكردنی سـیسـتمی سیكیولاری حكومه‌ت ده‌ده‌ن.
ڕۆژی هه‌ینیش ژه‌نه‌ڕاڵه‌كانی توركیا گوتویانه نابێت ئه‌وه له‌بیر بكرێت هێزی له‌شـكری توركیا داكۆكیـكارێـكی به‌هێزی توركیای سـیكیولاره.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش ده‌مڕاسـتێـكی حكومه‌تی توركیا ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی له‌شـكری وا ناوزه‌ندكردووه كه له دیموكراسیدا جێی قایل بوون نیـیه، وه گوتوشـیه‌تی له‌شـكر له ژێر فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیری توركیادا ده‌مێنێته‌وه.
هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه‌ش یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای له له‌شـكری توركی كرد كه خۆی له سـیاسه‌ت به‌دور بگرێت.