Accessibility links

ئێران بڕیاری به‌شـداریكردن له‌ كۆنفرانسه‌ نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كه‌ی تایبه‌ت به‌ عێراق ده‌دات


كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆكی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ پـشـتڕاستی كردۆته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌شـداری له‌و كۆنفرانسه‌ سه‌ره‌كیـیه‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌دا ده‌كات كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ وڵاتی میسر سه‌باره‌ت به‌ عێراق سـازده‌درێت.

له‌ ڕاگه‌یاندنێـكی ئۆفیسی نوری ئه‌لمالكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقدا هاتووه‌ سه‌رۆكی ئێران له‌ په‌یوه‌ندیـیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌ ڕێبه‌ری عێراقی گوتووه‌ تاران به‌شـداری له‌و كۆنفرانسه‌دا ده‌كات.

ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م پاش ئه‌وه‌ هات كه‌ ئێران گوتبووی گه‌وره‌ كاربه‌ده‌ستی ئاسایشی نیشـتیمانی خۆی عه‌لی لاریجانی ده‌نێرێت بۆ به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و كۆنفرانسه‌.

ئه‌م كۆنفرانسه‌ دوو ڕۆژیـیه‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ شه‌رم ئه‌لشه‌یخی وڵاتی میسر ده‌ستپـێـده‌كات.

كۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌شـداری له‌م كۆنفرانسه‌دا ده‌كات شـان به‌ شـانی نوێنه‌رانی وڵاتانی دراوسێی عێراق و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ گه‌وره‌ سه‌ركرده‌ی له‌شـكری ئه‌مریكا له‌ عێراق هێزی تایبه‌تی ئه‌لقودسی ئێران به كۆمه‌كـكردنی ڕێـكخراوێـكی نهێنی ناو‌ عێراق‌ گوناهبار ده‌كات.

XS
SM
MD
LG