Accessibility links

دكتۆر جه‌بار قادر سه‌باره‌ت به‌ پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكی نوێی توركیا ده‌دوێت


ڕۆژی شه‌ممه‌ كاربه‌ده‌سـتێـكی یه‌كێتی ئه‌وروپا هۆشـداری له‌شـكری توركیای دا، وه‌ گوتی پـێویسته‌ له‌شـكری توركیا ده‌ست وه‌رنه‌داته‌ كاروباری سـیاسی وڵاته‌كه‌ی. له‌ توركیاش ده‌مڕاسـتێـكی حكومه‌ت به‌ ناوی جه‌میل جیجه‌ك به‌ توندی ڕه‌خنه‌ی له‌ بۆچوونه‌كانی له‌شـكر سه‌باره‌ت به‌ پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 11 هه‌مین سه‌رۆكی توركیا گرت و گوتی له‌ دیموكراسـیدا ئه‌م لـێدوانانه‌ی له‌شـكر قبوڵ ناكرێت، وه‌ گوتیشی فه‌رمانده‌ی گشتی له‌شـكری توركیا هه‌ر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگاندایه‌.

سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر جه‌بار قادر پـسـپۆر له‌ كاروباری توركیادا سـازكردووه‌.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG