Accessibility links

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له‌ كه‌ربه‌لا 58 كه‌س ده‌كوژرێن


ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له‌ نزیك مه‌زارێـكی شیعه‌كان له‌ شـاری كه‌ربه‌لا به‌لایه‌نی كه‌م 58 كه‌س كوژران.

كاربه‌ده‌سـتێـكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروسـتی كه‌ربه‌لا ده‌ڵێت به‌ ده‌یان كه‌سی تریش له‌ ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا بریندار بوون.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ نزیك مه‌زاری ئیمام حسێن ڕوویدا، وه‌ له‌ هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراوی تری تیادا ته‌قیـیه‌وه‌ و زیاتر له‌ 40 كه‌سی تیادا كوژرا.

له‌ ڕووداوێـكی دیكه‌دا له‌ عێراق، له‌شـكری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له‌ نزیك ماڵی به‌ڕێوه‌به‌رێـكی پـۆلیس له‌ پارێزگای ئه‌لئه‌نبار 15 كه‌س كوژران.

له‌شـكر ده‌شـڵێت هێرشه‌كه‌ له‌ شـارۆچـكه‌ی هیت ڕوویداوه‌ و 9 له‌ كوژراوه‌كان ئه‌ندامی هێزی ئاسایشی عێراقی بوون و شه‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش هاوڵاتی سـڤیل بوون، به‌ڵام سه‌رۆكی پۆلیس هیچ زیانێـكی پـێـنه‌گه‌یشـتووه‌.

هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه‌ نزیكه‌ی 200 عێراقی به‌مه‌به‌ستی یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی له‌ دایكبوونی سه‌دام حسێن له‌ ده‌وری گۆڕه‌كه‌ی كۆبوونه‌ته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG