كاربه‌ده‌ستێـكی یه‌كێتی ئه‌وروپا هۆشـداری له‌شـكری توركیای دا به‌وه‌ی خۆی له سـیاسه‌ت به دور بگرێت، پاش ئه‌وه‌ی له‌شـكر نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكی
نوێی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی.
ڕۆژی شه‌ممه به‌رپـرسی كاروباری فراوانكردنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئۆلی ڕێن گوتی ئه‌و هه‌ڵـبژاردنه جۆره تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ له‌شـكری توركی كه ئایا ڕێز له دیموكراسی ده‌گرێت یان نا.
شـایانی باسه ڕۆژی هه‌ینی له‌شـكری توركیا له به‌یانـنامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی پاش ئه‌وه‌ی عه‌بدوڵـڵا گولی كاندیدی پارتی داد و گه‌شه‌پـێدانی ده‌سه‌ڵاتدار نه‌یتوانی ده‌نگێـكی ئه‌وتۆ له ناو په‌رله‌ماندا به‌ده‌ست بهێنێت تاوه‌كو له گه‌ڕی یه‌كه‌می ده‌نگدانه‌كاندا پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی به‌رێته‌وه. به‌یانـنامه‌كه گوتی ده‌بێت له بیر نه‌كه‌ین كه هێزه چه‌كداره‌كان پارێزه‌رێـكی توندی سـیكیولارێتین.
سـیكیولاره توركه‌كان له‌وه ده‌ترسن كه عه‌بدوڵـڵا گول و سه‌رۆك وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان هه‌وڵی لاوازكردنی سـیسـتمی سیكیولاری وڵاته‌كه بده‌ن.
عه‌بدوڵـڵا گول 10 ده‌نگی مابوو تاوه‌كو 367 ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت و پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا به‌رێته‌وه. بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو گه‌ڕی دووهه‌می ده‌نگدان به‌ڕێوه بچێت.