له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق ده‌ڵێت فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی ئۆتۆمبیلێـكی بارهه‌ڵـگری بۆمبڕێژكراویان له نزیـك فه‌لوجه ته‌قاندۆته‌وه، هاوكات پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت میلیتانه‌كان به‌لایه‌نی كه‌م 13 كه‌سیان له به‌غدا كوشـتووه.
له‌شـكر ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی و پاش لـێـكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌كدارێـكی ده‌سـتگیركراو له نزیـك فه‌لوجه شوێنی ئه‌و ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژكراوه‌یان بۆ ئاشـكرا بووه.
له به‌غدا ڕۆژی شه‌ممه پـۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاند كه‌وا له‌و ده‌مه‌ی ماشـێـنێـك به گه‌ڕه‌كێـكی سوننه و شیعه له باشوری ڕۆژئاوای ناوچه‌ی به‌یاع تێـپه‌ڕ ده‌بوو كۆمه‌ڵـێـك چه‌كدار ته‌قه‌یان لێ كردووه، وه له ئاكامدا 4 له 7 كه‌سه‌كه‌ی ناویـیان كوشـتووه، كه به‌لایه‌نی كه‌م یه‌كێـكیان كارمه‌ندێـكی خێرخوازی عێراقی بووه.
له باشوری به‌غداش ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن بۆمبێـكی لاڕێ له ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانیـیه له نزیـك كۆمه‌ڵـێـك له كارمه‌ندانی پاكـكردنه‌وه‌ی شـه‌قامه‌كان ته‌قیوه‌ته‌وه، وه له ئاكامدا 1 كه‌س ده‌كوژرێت و 8 ی دیكه‌ش بریندار ده‌بن.
هه‌ر له باشوری به‌غدا و به‌هۆی كه‌وتنی چه‌ند گولله هاوه‌نێـك به‌ر ناوچه‌ی ئه‌لریسـاله 3 كه‌س ده‌كوژرێن و 10 ی تریش بریندار ده‌بن.
هه‌روه‌ها پـۆلیس ده‌ڵێت له ناوچه‌ی سه‌یدیـیه‌ی نزیـك به به‌غدا كۆمه‌ڵـێـك چه‌كداری نه‌ناسـراو هێرشـیان كردۆته سه‌ر ئۆتۆمبیلێـك و 5 له سه‌رنشینه‌كانیان كوشتووه و یه‌كێـكی تریان بریندار كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له میانه‌ی زنجیره‌یه‌ك هێرشـی شه‌وی هه‌ینیدا و كه ئامانج لێی ئه‌لقاعیده‌یه له عێراق 17 چه‌كداری گومانباریان ده‌سـتگیركردووه.