له كاتێـكدا وڵاتان به‌ره‌و پـێش ده‌چن و زۆرتر به ته‌كنه‌لۆژی باڵا پـشـتیان ده‌به‌ستن، كۆمپـیوته‌ر به‌تایبه‌تی ڕۆڵێـكی گرنگ و گرنگتر له بنه‌ما و ژیرخان و سـازدانی وڵاتاندا ده‌بینێت. له‌سه‌رده‌مێـكدا و به‌تایبه‌تی له ماوه‌ی 30 سـاڵی ڕابردوودا هه‌بوونی تایپ ڕایته‌رێـك و یاخود ده‌زگای چاپه‌مه‌نی و چاپـكردنێـك له‌لایه‌ن كه‌سێـك و یاخود له
ماڵێـكدا له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانی سـێـهه‌مدا بدۆزرایه‌وه، وه به تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئازادی و دیموكراسی تـێدا نه‌بووه و له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وای دیكتاتۆریدا بوونه له‌وانه‌یه بـبێته هۆی ئه‌گه‌ر خۆ شـانس بێـتن له سێداره نه‌درێت ئه‌وا توشی سـاڵه‌ها زیندان ده‌بێت.
به‌ڵام له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا هه‌بوونی ئنته‌رنێت ئه‌م ده‌ریایه بێ بنه له زانیاری وه‌كو گڵۆبڵ ڤێـلج و یاخود گوندی جیهانی پـێـده‌گوترێت، ده‌رگایه‌كی واڵای بۆ هه‌موو لایه‌ك به كراوه هێشـتۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ و بیر و ڕاوبۆچوونی خۆی و پـرۆپاگه‌نده‌ی تاكه كه‌سـان و پارت و ڕێـكخراوه و ده‌وڵه‌تان تیادا بڵاو بكرێـته‌وه.
هه‌ر له ڕێـكخراوه چه‌پ و پارتیزان و شۆڕشـگێڕه‌كانه‌وه بگره تاوه‌كو ڕاسته و توندڕه‌و و تێرۆریسـته‌كان ئه‌مڕۆ ئنته‌رنێت وه‌كو چه‌كێـكی كوشـنده به‌كارده‌هێنن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی دیدوبۆچوون و پـرۆپاگه‌نده‌كانیان كه ئازادانه بێ ئه‌وه‌ی شـمشێری كه‌سیان له‌سه‌ر ملدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی لێی بترسن.
به‌ڵام دیسـانه‌وه سه‌ره‌ڕای گرنگی ئه‌م ئنته‌رنێته له ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤدا و له‌به‌ر ئاڵۆزی په‌یوه‌ندیـیه ناوخۆیـی‌یه‌كاندا سـیسـتمه گرنگه‌كان له‌وانه‌یه ئامانجی به‌ر هێرشی ته‌كنه‌لۆژیا بن و ڕێـكخراوه تێرۆریسـتیـیه‌كان تۆڵه‌ی خۆیان له‌و ڕێـگایانه‌دا بكه‌نه‌وه و كار و سـیسـتمه‌كانی هاتووچۆ، فڕین، بانـك، لوله نه‌وته‌كان، بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕكردنه‌وه، زانیاریـیه نهێنیـیه‌كان هاك بكه‌ن و یاخود له په‌ك بخه‌ن.
وڵاته دیكتاتۆریـیه‌كان و پارته باڵا ده‌سـته‌كان دیسـانه‌وه بۆ كپـكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سـانه‌ی بێزاری ده‌رده‌بڕن و ڕه‌خنه ده‌گرن و ده‌نگیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، له‌م ته‌كنه‌لۆژیـیه باڵایه كه‌ڵك وه‌رده‌گرن بۆ نه‌هێشـتنی ئه‌و جۆره ده‌نگانه.
له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا چه‌ندین له ماڵپه‌ڕه كوردیـیه‌كان له نێوانیاندا كوردش میدیا، كوردسـتان پـۆست هاكـكراون و یاخود له كار خراون و یاخود به جۆرێـك ده‌سـتكاری كراون و بگره ماڵـپه‌ڕی به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكاش ڕۆژانه له ژێر چه‌قۆی دوڵه‌تی ئێراندایه، وه هه‌ر ڕۆژ پـرۆكسـیـیه‌كی نوێی بۆ دروسـت ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌سره‌سی خوێنده‌رانماندا بێت.
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكارمان جانی دیلان له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
دكتۆر ڕێبوار فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵـپه‌ڕی كوردش میدیا.
دكتۆر دیلان ڕۆشه‌نی، شـاره‌زای كۆمپـیوته‌ر و خاوه‌نی یه‌كه‌م ماڵـپه‌ڕی كوردی له‌سه‌ر ئنته‌رنێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 45 خوله‌كه.