Accessibility links

سعودیـیه‌ ده‌ڵێت 172 گومانباری توندڕه‌وی ده‌سـتگیر كردووه‌


وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه‌ ده‌ڵێت پـیلانێـكی گه‌وره‌ی هێرشی تێرۆریسـتانی هه‌ڵوه‌شـاندۆته‌وه‌ له‌ پاش ده‌سـتگیركردنی 172 گومانباری توندڕه‌و.

ڕۆژی هه‌ینی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه‌ گوتویه‌تی ئامانجه‌كانی ئه‌و هێرشه‌ بریتی بوون له‌ كه‌سایه‌تیـیه‌ گشتیـیه‌كان و دامه‌زراوه‌ نه‌وتیـیه‌كان و بنكه‌ له‌شـكریـیه‌كان هه‌م له‌ ناوه‌وه‌ و هه‌میش له‌ ده‌ره‌وه‌.

له‌و ڕاگه‌یاندنه‌شـدا هاتووه‌ گیراوه‌كان سه‌ر به‌ 7 خانه‌ی تێرۆریسـتین. كاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه‌ ده‌سـتیان گرتووه‌ به‌سه‌ر بڕێـكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا و هه‌روه‌هاش ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر زیاتر له‌ 5 ملیۆن دۆلاردا. یه‌كێـك له‌و خانه‌ تێرۆركاریـیانه‌ كه‌ وه‌ك ده‌گوترێت ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌و هێرشـه‌ی كرایه‌ سه‌ر دامه‌زراوێـكی نه‌وتی له‌ سـاڵی پاردا.

مه‌نصور ئه‌لتوركی ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه‌ ده‌ڵێت هه‌ندێـك له‌ گومانباره‌كان مه‌شق و ڕاهێنانیان له‌سه‌ر فڕۆكه‌ كردووه‌ بۆ هێرشـكردنه‌ سه‌ر شـانشینه‌كه‌ له‌ ده‌مێـكدا هه‌ندێـكیان نێردراونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ به‌شـداریكردن له‌ قه‌یرانه‌ ناوچه‌یی‌یه‌كاندا.

ڕاگه‌یاندنه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌لقاعیده‌ ده‌سـتگیركراوه‌كانی به‌ ئه‌ندامانی" گروپـێـكی نامۆ " ناوزه‌ندی ده‌كردن.

XS
SM
MD
LG