له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له عێراق چوار كه‌سیان ده‌ستگیركردووه كه باوه‌ڕده‌كرێت سه‌ر به شانه‌یه‌كی تیرۆریستی بن كه چه‌كی پێشكه‌وتووی ئێرانی به‌كارده‌هێنن. له‌شكر ده‌ڵێت ئه‌و چوار گومانلێكراوه ڕۆژی هه‌ینی له گه‌ڕه‌كی سه‌در له به‌غدا ده‌ستگیركراون.
له‌شكر ده‌ڵێت ئه‌و شانه گومانلێكراوه باوه‌ڕده‌كرێت به قاچاغ چه‌كیان له ئێرانه‌وه بۆ ناو عێراق هێنابێت و ئه‌و بۆمبانه‌یان هێنابێته ناو ووڵاته‌كه‌وه كه له‌سه‌ر لاڕێی شه‌قامه‌كان داده‌نرێن و ده‌ته‌قێنه‌وه.
پێشتریش، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا سێ مارینز له میانه‌ی شه‌ڕوپێكدادانێكی پارێزگای ئه‌نبار ڕۆژی پێنج شه‌ممه كوژراون. به‌ڵام وورده‌كاری زیاترییان له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.
له لایه‌كی دیكه، له‌شكر ڕایگه‌یاند كه‌وا هێزه‌كانی هاوپه‌یمان نۆ گومانلێكراوی تیرۆریستیان له موسڵ و به‌غدا و نزیك رومادی و سه‌لمان پاك ده‌ستگیر كردووه.