Accessibility links

به‌هۆی كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی 9 سه‌ربازی عێراقی ده‌كوژرێن


پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت خۆكوژێـك به‌ ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ خۆی كێشـاوه‌ به‌ خاڵـێـكی پـشـكنینی له‌شـكری عێراقی له‌ باكوری به‌غدا، وه‌ له‌ ئاكامدا 9 سه‌ربازی عێراقی كوژراون.

پـۆلیس ده‌ڵێت ئه‌م هێرشه‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ شـارۆچـكه‌ی خاڵـس له‌ پارێزگای دیالا ڕوویداوه‌، وه‌ هه‌روه‌ها 15 كه‌سی دیكه‌ش تیایدا بریندار بوون كه‌ هه‌ندێـكیان هاوڵاتی سـڤیلن.

پاش چه‌ند كاتژمێرێـكش ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له‌ باشوری شـاری به‌غدا ته‌قیـوه‌ته‌وه‌، وه‌ 6 كه‌سیش له‌و ڕووداوه‌دا كوژران.

له‌ باكوری عێراقیش 3 ته‌قینه‌وه‌ له‌ شـارۆچكه‌ی زوماری نزیك به‌ شـاری موسـڵ ڕوویداوه‌ و 3 كه‌سیش له‌و هێرشـانه‌دا كوژراون.

پـۆلیس ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌كان بریتی بوون له‌ دوو ماشـێنی بۆمبڕێژكراو و خۆكوژێـك كه‌ ته‌قه‌مه‌نی له‌خۆی به‌سـتبوو. پـێده‌چێت ئامانجی ئه‌و هێرشـانه‌ هێزی پـێشـمه‌رگه‌ و باره‌گایه‌كی پارتی دیموكراتی كوردسـتان بووبێت.

له‌ هه‌واڵه‌كانی تریشـدا له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت له‌ دوو كرده‌وه‌ی جیادا، له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌دری به‌غدا و شوێنێـكی نزیك به‌ شـارۆچكه‌ی تاجی، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 7 تێرۆریسـتیان كوشـتووه‌.

XS
SM
MD
LG