چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سـێنات كه ئه‌ویش له ژێر كۆنتڕۆڵی دیموكراته‌كاندایه ده‌نگ بۆ په‌سه‌ندكردنی بڕیاری سه‌رفكردنی 124 ملیار دۆلاری
خه‌رجیـیه‌كانی له‌شـكر بده‌ن، كه ئه‌وه‌ی تیایدا داوا له سه‌رۆك بوش ده‌كات له یه‌كی مانگی ده‌وه ده‌ست به‌كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بكات.
دره‌نگ كاتێـكی ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به 218 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 208 ده‌نگ ئه‌و گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی خه‌رجیـیانه‌یان په‌سه‌ند كرد كه تیایدا نزیكه‌ی 95 ملیار دۆلار بۆ كرده‌وه له‌شـكریـیه‌كان له عێراق و ئه‌فغانسـتان ته‌رخان ده‌كات، به‌ڵام بڕیاره‌كه ڕێـگه ده‌دات تا مانگی چواری سـاڵی 2008 زۆربه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بمێنێته‌وه. بڕیاره‌كه ئاماژه‌یه‌كیش به حكومه‌تی عێراقی ده‌دات كه ده‌بێت پـێـشـكه‌وتن له سـه‌قامگیریكردنی وڵاته‌كه‌یان نیشـان بده‌ن.
كۆشـكی سـپـی به‌یانـنامه‌یه‌كی ده‌ركرد و تیایدا به‌ڵێنه‌كه‌ی سه‌رۆك بوشی دووباره كرده‌وه، كه ده‌ڵێت ڤیتۆ له دژی هه‌ر بڕیارێـك ده‌دات خشـته‌ی كاتی بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراقی تیادابێت.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له واشـنتۆن دان ڕۆبنسۆن ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه، وه هاوكارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و سمكۆ عه‌زیز وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.